داخوازی یارمەتیی ١.٢ ملیار دۆلاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فریاکەوتنی غەززە
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان داخوازێکی مرۆڤدۆستانەی هێناوەتە ئاراوە سەبارەت بە پێویستیی کۆکرانەوەی یەک ملیار و دووسەد ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی دوو ملیۆن و حەوتسەد هەزار فەلەستینی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەوەی کە غەززە خەریکە دەبێتە گۆڕستانی منداڵان، ڕاشیگەیاند: مۆتەکەی غەززە واوەترە لە قەیرانێکی مرۆییە. ئەمە قەیرانێکی مرڤایەتییە و پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادان لە غەززە هەموو جیهان دەهەژێنێت و ناوچەکە ئاڵۆز و ناپاوەجێ دەکات و لە هەمووی دڵتەزێنتر ژیانی زۆر کەسێک بێتاوان لەناو دەبات.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشکاوانە رایگەیاند: هەڵمەتی زەوینیی هێزەکانی ئیسراییل و بۆردومانە بێ وچانەکانیان، خەڵکی مەدەنی، نەخۆشخانەکان، کەمپەکانی پەنابەران، مزگەوت و کڵێساکان و دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەنە ئامانج و هیچ کەس لە غەززە جێگای ئەمن نییە.
گۆتێرێش جەختی کرد: بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ ژماری ئەو ڕۆژنامەوانانەی لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا کوژراون ، زیاترە لە هەژماری ڕۆژنامەوانانی کوژراو لە هەر شەڕێکی دیکە لە لانیکەم سێ دەیەی ڕابردوودا.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: هەژماری فریاگوزاری کوژراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاترە لە هەر خولێکی هاوچەشن لە مێژووی ڕێکخراوەکەماندا. گۆتێرێش بە ئاماژە بەو هاوکارییە گرینگانەی کە لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە دەچێتە نێوغەززەوە، وتی: "دڵۆپێک هاوکاری، دابینکەری زەریایەک پێداویستی نییە."
دەروازەی سەرسنووریی ڕەفەح بە تەنیایی توانای جێبەجێ کردنی کاروباری لۆرییەکانی هەڵگری یارمەتییەکانی نییە.