خۆپیشاندانی پشتیوانانی فەلەستین لە سەرانسەری جیهان
بە بەردەوام بوونی پەلامارە مەرگهێنەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و بۆردومانی بێوچانی ناوچە ئاوەدانەکان و نەخۆشخانەکان، ناڕەزایەتی دژ بە تووند و تیژی نواندنی داگیرکەرانی زایۆنی لە سەرانسەری جیهاندا بەردەامە و هەموو جیهان یەکدەنگ هاوار دەکەن کە دەنگی غەززە دەبیستن و هەوڵ دەدەن ڕێبەران پاڵ پێوەنێن بۆ هەڵگرتنی هەنگاوێک.
خەڵکی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و بۆ شەرمەزار کردنی کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین هاتنە نێو شەقامەکانەوە.
هەزاران خوێندکار لە سەرانسەری بەریتانیایش ڕۆژی هەینی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییان لە قەڵاچۆ کرانی خەڵکی غەززە بە دەستی ڕژێمی زایۆنییەوە و بۆ هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین، پۆل و وانەیان بەجێ هێشت و دەستیان دایە خۆپیشاندان.
خەڵکی لیبی لە شاری ترابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتەیش بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. ناڕازییان شەوی رابردوو نەیارەتیی خۆیان نیشان دا لە بەردەوام بوونی دەسدرێژکارییەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە و کوشت و کوشتاری خەڵکی ئەم کەرتە. سەدان هەزار ئۆردۆنیش لە خۆپیشاندانێکدا لە ژێر ناوی "ئەمریکا سەرپەلی تیرۆریزم" ڕژانە نێو شەقامەکانەوە و دەستێدابوونی واشنگتۆن لە جەنایەتەکەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەیان شەرمەزار کرد.
خۆپیشاندانی داکۆکیکارانی فەلەستین لە کاتێکدایە کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆپنی بۆ سەر خەڵکی غەززە هەر بەردەامە. ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی گەیشتۆتە نزیکەی دوازدە هەزار کەس کە لەو هەژمارە ٤٧١٠ شەهیدیان منداڵن و ٣١٦٠ شەهیدیش ژنن.