تشرینی دووه‌م 29, 2023 11:30 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە ئەو وتووێژانەی کە بوونە هۆی ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسڕائیل پێویستە بەردەوام بکرێ و ببێتە هۆی جێگیربوونی ئاگربڕێکی مرۆڤدۆستانەی تەواو.

ئانتۆنێوگۆترێش هەروەها ڕاشیگەیاند کە لەماوەی چوار ڕۆژی ئاگربڕدا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، یارمەتی زۆرتری ناردوە بۆ غەززەو چەند ناوچەیەکی باکوری ئەو کەرتە، کە چەندین ‌ەفتە یارمەتیان پێ نەگەیشتبوو.

گوترێش بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەو یارمەتیانە بە زەحمەت پێویستی ڕۆژانەی نزیک بە ملوێنێک و حەوسەد هەزار کەس دەربەدەرو پەرتەوازەیب فەلەستینی دابین دەکەن و کارەسات لەو کەرتە بەردەوام لە پەرەسەندنە.

لیژنەی مانگی سووری فەلەستینیش بە دەرکردنی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند کە سەد لۆری خواردەمەنی کەلوپەلی سەرەتایی بژیویی وەک بەتانی و خواردەمەنی پیویستی منداڵ و کۆرپەکان، بەڵام هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە وادیارە هێشتاش هەر شەڕ بۆ ئەو منداڵانە بەردەوامە.

بزوتنەوەی خۆڕاگری یسلامی فەلەستین و ڕژیمی زایونیستی لەدوای چلوپێنج ڕۆژ شەڕ، ڕازیبوون بە ئاگربڕێکی کاتی چوار ڕۆژی، کە تێیدا پەنجا ئیسڕائیلی لەبەرامبەر سەدو پەنجا ژن و منداڵی کەمتر لە نۆزدەساڵ تەمەنی فەلەستینی بەپێی گیرانەکەیان ئازاد دەکرێن.

سەرپەیڤ