بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی جوولەکە دژەزایۆنیەکان لە ئەمریکا
کانونی یهکهم 06, 2023 11:00 Asia/Tehran
هەزاران جوولەکەی دژەزایۆنی لە شاری نیۆیۆرک کۆبوونەوە و کە دەگوترێ ئەوە گەورەترین کۆبوونەوەی جوولەکەکان پاش حەوتی ئۆکتۆبەر بووە.
جوولەکە دژەزایۆنیەکان بە ئامادەبوون لە هۆڵێکی وەرزشی، دەستیان دایە وەبەر ڕەخنە و گازندەدانی هەڵوێست و سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.
لە ئەمریکادا بەشێک لە جوولەکەکان بەردەوام جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار دەکەن و بەردەوام نەیارەتی لێبڕاوانەیان ڕادەگەیەنن دژ بە پێکهاتنی ئەم ڕژێمە ساختەیە.
جوولەکە دژەزایۆنیەکان بە وەڕێخستنی کەمپەینی "ئەوە من نیم" هەوڵیان داوە بێزارییان دەرببڕن لەو جەنایەتانەی کە زایۆنییەکان بە ناوی جوولەکەوە دەیکەن.