وشداری ئانڕوا لەحاند ئاوارەبوونەوەی چەن جارەی ١.٩ ملوێن کەس لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423535-وشداری_ئانڕوا_لەحاند_ئاوارەبوونەوەی_چەن_جارەی_١.٩_ملوێن_کەس_لە_غەززە
ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەلەستینییەکان ڕایگەیاند؛ سەدی هەشتا و پێنجی حەشیمەتی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا ئەوا بۆ چەندەمین جارە کە ئاوارە دەبن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2023 12:20 Asia/Tehran

ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەلەستینییەکان ڕایگەیاند؛ سەدی هەشتا و پێنجی حەشیمەتی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا ئەوا بۆ چەندەمین جارە کە ئاوارە دەبن.

ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان دوێنێ هەینی وشداری دا: غەززە خەریکە دەگاتە ئاستێکی بێ گەڕانەوە؛ جێگایەک کە بنپێکرانی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان خەریکی ورووژاندنی ویژدانی کۆمەڵگای جیهانییە. "فیلیپه لازارینی" کۆمیسیۆنەری گشتیی ئانڕوا بە هێنانەئارای داخوازی تەرخان درانی بودجەیەکی زیاتر بۆ غەززە وتیشی: وڵاتانی جیهان دەبێ ویست و ورەیەکی بەرز پەیدا بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم تراژیدیایە.

بە پێی ڕێژە و ئاماری ڕاگەیەندراو، لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا ئیستا ١٣٣ فەرمانبەری ئانڕوا لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا گیانیان لە دەستداوە و ٣٤ جار پەلاماری ڕاستەوخۆ کراوەتە سەر باڵاخانە و شوێنە گشتییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە و ٣٧ بنکەی بە تەواوەتی کاول کراون. هەروەها ئانڕوا رایگەیاندووە ١.٩ ملوێن کەس کە زیاتر لە ٨٥%ی دانیشتووانی کەرتی غەززە پێک دێنن لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوونە و زۆربەیان ئەوە چەندەمین جارە کە ئاوارە دەبن. بە پێی ڕاپۆرتی ئانڕوا تا شەشی دێسەمبەر نزیکەی ١.٢ ملوێن ئاوارە لە پێنج پارێزگای غەززە لەوان لە باکووری شاری غەززە پەنایان بردۆتە ١٥١ بنکەی ئەم ئاژانسە. زیاتر لە یەک ملوێن کەسیش لە ٩٤ بنکەی ئەم ڕێکخراوەیە لە ناوەڕاست و ناوچەکانی خان یونس و دەڤەری شاری ڕەفەح پەنایان گرتووە.