سەرکەوتنی مێژوویی راستی توندڕەو لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا
بۆ یەکەمجار لەدوای شەڕی دووەمی جیهانی و کەوتنی نازییەکان، پارتێکی راستڕۆی توندڕەو لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەدەس هێنا، ئەنجامێک کە کەناڵی دۆیچەوێلە، بە بوومەلەرزەیەکی سیاسی لەو وڵاتە ناوبرد.
هاوکات لەگەڵ کۆتایی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەیالەتی زاکسن-ئەنهاڵتی ئەڵمانیا، پارتی راستی توندڕەوی ئەلتەرناتیڤ و جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (ئەی ئێف دی) بە دەسخستنی سەتی چل و چواری دەنگەکان هەروا بە مەودایەکی زۆر لەسەرووی خشتەدا ڕاوەستاوە.
بەپێی ڕاپۆری دۆیچەوێلە، پارتی دیموکرات مەسیحی(سی دی یو) بە سەتی حەڤدە پۆینت پێنج لە ریزی دووەمدایە.
پارتی چەپی (Die Linke) سەتی هەشت پۆینت شەش و پارتی سۆشیال دیموکرات(ئێس پی دی) سەتی نۆ پۆینت دووی دەنگیان بەدەستهێناوەو پارتی کەسکەکانیش سەتی هەشت پۆینت نۆی دەنگەکانیان مسۆگەر کرد.
هەواڵدەریی رۆیتەرز ڕایگەیاند، ئەوە یەکەم سەرکەوتنی گرینگی پارتێکی ڕاستڕۆی توندڕەو لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا پاش شەڕی دووەمی جیهانییە، بەڵام دیار نیە ئاخۆ ئەو ئەنجامە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی بەسە یان نا.