واشنتۆن: لەبارەی کەڵک وەرگرتنی ئیسرائیل لە فسفۆری سپیی لەدژی لوبنان توێژینەوە دەکەین
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپیی ئێوارەی دەشەممە وتی کە واشنتۆن بەنیازە زانیاری زۆرتر لەبارەی ڕاپۆرتەکان لەپەلامار بۆ سەرباشووری لوبنان بە فسفۆڕی سپی کۆبکاتەو
"جان کربی" هەماهەنگ کاری پێوەندیەکانی ستراتژی لە ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتمانی کۆشکی سپیی ئێوارەی دوشەممە بە ڕاپۆرتەکان لە بارەی کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە تەقەمەنی فسفۆڕی بۆپەلاماربۆسەرباشووری لوبنان کاردانەوەی پیشان دا.
"کربی" بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا نیگەرانی کەڵک وەرگرتنی زایۆنیەکان لە وەها تەقەمەنیەکە ، وتی کە واشنتۆن بەنیازە زانیاری زۆرتر لەبارەی ئەم ڕوداوە کۆبکاتەوە.پاش ئەمەیش ، ڕۆژنامەی ئەمریکایی " واشنتۆن پۆست" ڕاپۆرتی دا کە ڕژێمی زایۆنی لەن چەکەمەنی فسفۆڕی سپیی کە واشنتۆن بۆ ئیسرائیل ناردویەتی، لەپەلاماربۆسەرشارۆچکەی " ئەلزهیرە" لە باشووری لوبنان کەڵکی وەرگرتووە.ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتیش ماوەیەک لەمەوپیش کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە بۆمبە کانی هەڵگری فسفۆڕی سپیی لەباشووری لوبنانی پشت ڕاست کردەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین پاشنێوەڕووی دوشەممە هەواڵی داکە لە ڕەوتی بۆمبارانی ئۆردوگای جبالیا بە تەقەمەنی فسفۆڕی زیاترلە ١٠٠کەس شەهید وزیاترلە ٣٠٠ کەسیش برینداربوونە.