نیۆیۆرک تاێمز؛خۆشەویستی ئەنساروڵڵا لە ڕؤژئاوای ئاسیا ڕوولە پەرەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423656-نیۆیۆرک_تاێمز_خۆشەویستی_ئەنساروڵڵا_لە_ڕؤژئاوای_ئاسیا_ڕوولە_پەرەیە
بەپێی لێکدانەوەی نێویۆرک تاێمز ؛جیاوازی حەوتەکانی ئەم دواییەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە داکۆکی کردن لە فەلەستینیەکان، پلە وپێگەی ئەم گروپە خۆڕاگرەی لە ڕۆژئاوای ئاسیا وناخۆی وەڵاتەکەیان بەهێزترکردووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2023 10:14 Asia/Tehran
  • نیۆیۆرک تاێمز؛خۆشەویستی ئەنساروڵڵا لە ڕؤژئاوای ئاسیا ڕوولە پەرەیە

بەپێی لێکدانەوەی نێویۆرک تاێمز ؛جیاوازی حەوتەکانی ئەم دواییەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە داکۆکی کردن لە فەلەستینیەکان، پلە وپێگەی ئەم گروپە خۆڕاگرەی لە ڕۆژئاوای ئاسیا وناخۆی وەڵاتەکەیان بەهێزترکردووە

"ئەوشتەی کە ئەوان کردوویانە، بەئێمە عیزەت وسەربەرزی دا چۆنکە ئەم کارەیان کاتێک کرد کە هەموو بەبێ ئەنجام دانی کاروکردەیەک تەنیا خەرێکی تەماشاکردن بوون. ئەمە قسەی خالیدنەجیمە کە لەکۆمپانیایەکی کەرەسەوئامێری پزیشکی لە سەنعای پێتەختی یەمەن کاردەکات.ڕؤژنامەی ئەمریکایی نێویۆرک ڕاپۆرتی دا ،شارەزایان بڕوایان ئەوەیە کە ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە هاویشتنی مۆشەک بەرەو ئیسرائیل وپەلامار بۆسەرگەمی گەلێک کە لەدەریای سوورتیدەپەڕین لەسەرانسەری ڕۆژئاوای ئاسیا خۆشەویستی دەس بخەن ودەسەڵاتێکی ناوچەییان دروست کرد کەدەتوانێ یارمەتیان بدات بۆپەرەی دەسەڵاتیان لەناوخۆی وڵاتەکەیاندا.سەرتیپ یەحیا سەریع ،وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن بەیانی ڕؤژی ڕابردوو لەپەلاماری مۆشەکیی بۆسەر گەمیەکی هەڵگری نەوتی نۆروێژی بەناوی "ستریندا" لەدەریای سووری هەواڵی دا.پەلاماربۆسەرگەمیی نوروێژی تەنیا کارەساتی ڕۆژی ڕابردوو لە دەریای سوور نەبوو، بەیانی ڕۆژی ڕابردوویش ڕێکخراوی ئاسایشتی دەریایی بەریتانیا لە وەرگرتنی ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕودانی کارەساتێکی ئاسایشتی لە تەنگەی باب لمەندەب لە دەریای سووری وتوێژینەوە لە بارەیەوە هەواڵی دا.هاوکات بڕیک سەرچاوە هەواڵگری ڕاپۆرت گەلێکیان دا کە گەمیەک سەربە ڕژێمی زایۆنی لە باب لمەندەب لە نزیک لێوارەکانی یەمەن لەلایەن مۆشەکی دەریایی درایە بەردەسڕێژ.یەکێ لەئەفسەرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەیان پیشان دا بە کاروکردەی ئەنسارۆڵڵا ی یەمەن: لەکۆتایی ڕۆژ، ئەوشتەی کەئەوان دەیانهەوێ ، پشکێکی زۆرترلە یەمەنە وڕەنگە دەیانهەوێ لەڕێگەی بوون بە کێشە وئاستەنگێکی جیهانی ، ئەم کارە ئەنجام بدەن .