ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان وئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە ژنێڤ
سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان وحسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەمڕۆچوارشەممە لە ژنێڤ دیدارووتووێژیان کرد
"کاردینال پیتروپارولین "سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان کەلەژنێڤ دایە ئەمڕۆچوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزبە ئامادەبوون لە هۆتیلی شوێنی نیشتەجیی بوونی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوە دیداری کرد ولەبارەی پێوەندیەکانی دوولایەنە وگۆڕانکاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی بەتایبەت دۆخی غەززە وتووێژیان کرد.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوە سێشەممە ٢١ی سەرماوەز بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی کۆگەی جیهانی پەنابەران لە سەرووی شاندێکەوە گەیشتە ژنێڤ.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان شەوی ڕابردویش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تونیس ولوبنان لە هۆتیلی شوێنی نیشتەجی بوونەکەی دیدارووتووێژی کرد.ناوبراو بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی دیدارووتووێژی کرد.