کانونی دوھەم 14, 2024 11:30 Asia/Tehran

نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسا بەربەرەکانی بوو لەگەڵ بەدەیان سال زۆرداری و داگیرکاری بەرامبەر بە گەلی فەلەستی لەلایەن ڕژیمی زایونیستیەوە.

واسیلی نێبێنزیای نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە کۆبوونەووەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە دەستدرێژکاریەکانی ئیسڕائیل بۆسەر کەرتی غەزە ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەئاراستەی بەربڵاوترکردنی شەڕەکەی رۆژئاوای ئاسیاو وتی: بەردەوامی شەڕەکەی کەرتی غەزە لەماوەی چەند مانگی ڕابردووزیانێکی زۆری گەیاندوە بە خەڵکی فەلسەتین لەو کەرتەو بەبێ گومان بەبێ ئاگربڕی خێرا لە غەزە ئەگەر هەیە ڕۆژئاوای ئاسیا بکەوێتە نێو شەڕێکی بەر بەرین لەئاستێکی بەربڵاو بە لێکەوتەی مەترسیداری نێوەرۆکی جیهانی.

نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە کۆبوونەووەی ئەنجوومەنی ئاسایش، پێداگری کرد کە پڕۆگرامی ئیسڕائیل بۆ لەنێوبردنی کەری غەزە چەندین سەدە هەروا دەمێنێتەوەو ئیتر ئەو خاکە بۆ نیشتەجێ بوون و ژیان ناشێ.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستین ژومارەی شەهیدەکان لە دەسپێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە بیست و سێ هەزارو حەوسەدو هەشت شەهیدو شەست هەزارو پێنج کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ