ئەندۆنێزی لەدژ رژیمی زایۆنی سکاڵای بردە دیوانی لاهە
حکومەتی ئەندۆنێزی سکاڵایەکی تازەی لەدژ رژیمی ئیسرائیل خستەبەردەست دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی لە لاهە.
لەکاتێکدا کە بەرلەوە ئەفریقای باشور بە هێنانەئارای سکاڵایەک لەدادگەی دادگەریی نێونەتەوەیی دۆسییەی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەزەی هێنایەئاراوە ئاراوە، حکومەتی ئەندۆنزیش لەبەر ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژیی و ژینۆساید لەلایەن رژیمی ئیسرائیل دژ بە فەلەستینیان لە غەززە، وەک دووهەم وڵات لای دیوانی دادگەریی نیونەتەوەیی دژ بە رژیمی زایۆنی سکاڵای کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەندۆنیزی تیمێکی کارناسانی مافەوانی بۆ نووسین و هێنانەئارای دۆسییەک لە دیوانی دادەوانیی نێونەتەوەیی پێکهێناوە هەتا رژیمی زایۆنی لەبەر "سیاسەت وکردەکانی" لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین دادگەیی بکات.
دادگەی نێونەتەوەیی دادەوانی لە لاهە لە حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڕی ئاشکرای وەک بەشێک لە دەسپێکردنی راگەیشتن بە سکاڵای ئەفریقای باشور دژ بە رژیمی ئیسرائیل بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ژینۆساید لەدژ فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە، بەڕێوە برد.