کانونی دوھەم 28, 2024 11:00 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەتوندی تورە بوو لە بانگەشە بەرباسەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەدژی ڕێکخراوەکەی.

تێدرۆس ئیدهانۆم گێبریسووس"ی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەتوندی توڕە بوو لە بانگەشە بەرباسەکانی  ڕژیمی زایۆنیستی بەدژی ئەو ڕێکخراوە کە گۆیا یارمەتی حەماسی داوەو وێڕای بەرپەرچدانەوەی ئەو درۆیانەی بە جێگەی داخ و ئازار پێناسە کرد.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئەو بانگەشە بەرباسانە لەلایەن تلاویڤەوە ڕایگەیاند کە ئەو قسانە درۆن و فەرمانبەرەکانمان دەخاتە بەردەم مەترسی چونکە ڕێکخراوی ئێمە بێ لایەنەو بەئاراستەی لەشساغی سەرجەم خەڵک دەجووڵێتەوە.

ئەو گوتارەش لە وڵامی بانگەشەکانی نوێنەری داگیرکەران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دێتە ئاراوە کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تۆمەتبار کردبوو بە هاودەستی و یارمەتی دانی حەماس و بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا ئەو ڕێکخراوە ئەو بەڵگانە کە نیشاندەری کەڵکوەرگرتنی حەماسن لە نەخۆشخانەکان بۆ ئامانجی تیرۆریستی لەبەرچاو ناگرێ.

سەرپەیڤ