نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا: ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی داکۆکی دەکەن لە ژینۆسایدی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424875-نوێنەری_پەرلەمانی_ئەورووپا_ئەمریکا_و_هاوپەیمانە_ئەورووپاییەکانی_داکۆکی_دەکەن_لە_ژینۆسایدی_غەززە
"مایک والاس" نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا بە ئاماژە بەوەی کە "ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی داکۆکی دەکەن لە ژینۆسایدی غەززە" ڕاشیگەیاند: ئەوان هێشتایش هەر بە عەقڵییەتی کۆلۆنیالیستی بیر دەکەنەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2024 08:30 Asia/Tehran

"مایک والاس" نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا بە ئاماژە بەوەی کە "ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی داکۆکی دەکەن لە ژینۆسایدی غەززە" ڕاشیگەیاند: ئەوان هێشتایش هەر بە عەقڵییەتی کۆلۆنیالیستی بیر دەکەنەوە.

ئەم یاسادانەرە ئەوروپاییە ئەمڕۆ هەینی راشکاوانە رایگەیاند: ئێمە خاوەنی هەژمارێکی زۆر سیاسەتوانین کە بە هاسانی پشتیوانی دەکەن لە پرۆژەی ژینۆسایدی زایۆنیەکان لە غەززە ، بە بێ ئەوەی بیر لە خەرج  بەرج، ئێش و ڕەنج، کاولکاری و نایاسایی بوونی بکەنەوە.

"مایک والاس" وتیشی: ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییکانی هێشتایش هەر بە عەقڵییەتی کۆلۆنیالیستی بیر دەکەنەوە و نژادپەرستن. ئەوان فەلەستینییەکان لەگەڵ ئیسراییلییەکان لە یەک ئاست و پێگە دانانێن. ئەوان وا بیر ناکەنەوە کە فەلەستینییەکان مافی ئەوەیان هەیە ژیانێکی سەربەرزانە و سەربەستانەیان هەبێ لە گشت بوارێکدا.