ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: کاولکردنی ژێرخانەکانی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە دڕندەکاری جەنگیە
کومیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە کاولکردنی ژێرخانەکانی غەزەو کۆچی زۆرەملیێ خەڵکی ئەو دەڤەرە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە دڕندەکاری نێو شەڕە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەری ئیرنا وێلکێر تورکی کومیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، وێڕای ئاماژە بەوەی کە زایۆنیستەکان سەرجەم بینای یەک کیلۆمیتری شووورەی جیاکەرەوەی نێوان خاکی داگیرکراوو کەرتی غەزەیان بەئامانجی پێکهێنانی ناوچەی لێک جیاکەرەوە تێکداوە، وتیشی: کۆچی زۆرەملی خەڵکی سڤیلی ئەو دەڤەرە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە، دڕندەکاری جەنگیە .
ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە غەزە لەدۆخی خراپتربوون دایە دیسانەوە پێداگریشی کرد لەسەر پێویستی خێرا بە جێگیرکردنی ئاگربڕو وتی چالاکی مرۆڤانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هەروا ڕوبەڕووە لەگەڵ بێبەش بوون لە دەسڕاگەیشتنی مرۆڤانە بەواتای بێ بەش بوونی سڤیلەکانە لە یارمەتی مرۆیی.
ژومارەی شەهیدەکانی خەڵکی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە لەئاکامی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی تاکووئێستا گەیشتۆتە بیست و حەوت هەزارو حەسەدو هەشت کەس و، شەستو حەوت هەزارو سەدو چلو حەوت کەسیش بریندار بوون.