شوبات 20, 2024 12:30 Asia/Tehran

کۆبوونەوەی ئاشکرای دیوانی نێودەوڵەتی داد سەبارەت بە سیاسەت و کردەوەی داگیرکەرانەی ڕژێمی ئیسراییل لە فەلەستین لەوان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو ئەمڕۆ لە لاهە دەست پێبوو.

ئەم کۆبوونەوانە لە چوارچێوی داخوازی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکدانەوەی تێبینیەکانی دادگەی نێودەوڵەتیی لاهە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی کردەوە داگیرکەرانەکانی ڕژێمی ئیسراییل لە ماوەی زیاتر لە حەفتا و پێنج ساڵی ڕابردووە تا ئێستا بەڕێوە دەچن.

ئەم کۆبوونەوانە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبن، لەم کۆبوونەوانەدا بڕیارە جیا لە یەکێتی ئەفریقا، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و یەکێتیی وڵاتانی عەرەبی، ئەو داخوازانەش بخرێنە بەر لێکدانەوە کە لە پەنجا و دوو وڵاتی جیهانەوە گەیشتۆتە دیوانی نێودەوڵەتی داد و ڕووداوێکی بێ وێنەیە.کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ گۆڕینی دیموگرافی و داڕشتی حەشیمەتی و ڕواڵەت و شێوەی شاری داگیرکراوی قودس و هەروەها پەسەنکرانی یاسا و ڕێساگەلێک و کردەوەی هەڵاواردنانەی ڕژێمی ئیسراییل لەمبارەوە، لەو بابەتانەیە کە لە کۆبوونەوەکانی دادگەی نێودەوڵەتیدا دەخرێنە بەر لێکدانەوە. 

سەرپەیڤ