شوبات 25, 2024 07:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری بەرازیل جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوەو وتی: ئەوکارەی رژیمی زایۆنیستی دەیکا، شەڕ نییە، بەڵکوو ژینۆسایدە چونکە ژنان و منداڵان دەکوژێ.

"لوئیس ئیناسیۆ دەسیلوا"ی سەرۆک کۆماری بەرازیل ئەمڕۆ وتی: ئەوەی کە منداڵان و ژنان شەویان بێ وەرگرتنی خۆراک یان تەنانەت پیاڵەیەک شیر لە غەززە تێپەڕبکەن، قەبووڵنەکراوە.

سەرۆک کۆماری بەرازیل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: قەبووڵنەکراوە دەنگێکی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش، پێش بگرێ بەدەرکرانی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە. ئەوەی وا داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدەن، شەڕ نییە بەڵکوو ژینۆساید بەدژ خەڵکی فەلەستینە.  ژنان و منداڵان خەریکە دەکوژرێن.

وەزارەتی دەرەوەی بەرازیلیش رایگەیاند؛ بەرازیل رۆژی دووشەممەی ڕابردوو باڵوێزەکەی لە رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل بانگ کردەوەو باڵوێزی رژیمی زایۆنی لەو وڵاتەشی بانگ کرد.

سەرپەیڤ