شوبات 25, 2024 09:00 Asia/Tehran

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە ڕاگەیاندراوێک دا بەتوندی ڕەخنەی گرت لە تەگەرنانەوەکانی ئەمریکا لەسەر ڕێگەی ئاگربڕ لە غەزە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو ڕێکخراوەدا هاتوە کە ئێمە لە هۆگری ئەمریکا بۆ کەڵکوەرگرتنی لە دەسەڵاتەکەی وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەئاراستەی  تەگەرنانەوەی لەسەر ڕێگەی هەوڵەکان بۆ پەسەندکردنی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە غەزە تۆقاوین.

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایگەیاند کە  ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سێ جار دەرفەتی هەبوە کە دەنگ بداتە ئاگربڕ بەڵام هەر سێ جارەکە بۆ بەرگرتن لە کۆتایی شەڕەکەی ئەو کەرتە لە مافی ڤیتۆکەی کەڵکی وەگرتوە.

ئەمریکا چەند ڕۆژ بەر لەمەش بەرنووسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەلجەزایریشی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاگربڕ لە غەزەی ڤیتۆ کردبوو کە سێزدە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەنگی ئەرێنیان پێ دا، بەڵام ئەمریکا دژایەتی لەگەڵ کرد.

شایانی باسە کە ئینگلیز دەنگی بێلایەنی دا بەو بڕیارنامەو هاوکات ئەمریکا بەرنووسێکی دیکەی پێشنیار کردوە کە بەزمانێکی ناڕوون خوازیاری ئاگربڕی کاتی بوە لە خێراترین کات دا کە بکرێ بەڕێوە ببردرێ.

سەرپەیڤ