لایەنگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جیهان بەردەوامبوونی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکایان شەرمەزار کرد
خەڵک لە شارە جیاجیاکانی جیهان جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستدرێژیی هەمدیسانەوەی ڕژێمی زایۆنی.
لایەنگرانی فەلەستین خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە سێئولی پێتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەبرد و خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕی ئیسرائیل لەدژی غەززە بوون.
خەڵکی باکووری کەرتی غەززەیش ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتی داگیرکەرانی ئیسراییلی سەبارەت بە بەبرسی ڕاگرتنیان بۆ ناچارکردنی خەڵک بە بەجێهێشتنی ئەم ناوچەیە. دانیشتوانی باکووری کەرتی غەززە لە ئۆردوگای جەبالیا، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تووڕەیی خۆیان بەرامبەر بە بەردەوامی تاوانەکانی زایۆنییەکان دەربڕی و داوایان لە خەڵکی جیهان کرد پشتیوانی دانیشتوانی بکەن لە خەڵکی باکووری کەرتی غەززە بکەن و لەو برسێتی ڕزگاریان بکەن کە بەرەوڕووی بوونەتەوە. خەڵکی ئۆردۆنیش هەروەها بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەممان بە دروشمی "پەلاماردرانی ڕەفەح تاوانی ئەمریکایە بە هاودەستیی وڵاتانی عەرەبی"، بە توندی ئیدانەی بەردەوامبوونی ژینۆسایدی گەلی فەلەستین لە غەززە و کەناری ڕۆژاوا بە پشتیوانی ئەمریکایان کرد.
لە کوالالامپوری پێتەختی مالیزیا، لایەنگرانی فەلەستین هاتنە سەر شەقامەکان و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خێرا و گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە دەستی خەڵکی فەلەستین بوون. هەروەها کەناڵی تێلێگرامی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین وێنەی خۆپیشاندانەکانی ولاتی عومان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززەی بڵاو کردەوە.کە خۆپیشاندەران بە توندی بێدەنگەکردنی کۆمەڵگای مرۆیی برامبەر بەو تاوانانەیان شەرمەزار کرد.
لە نواکشۆتی پێتەختی موریتانیش،خۆپیشاندانی پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین و ئیدانەکردنی بەردەوامبوونی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بەڕێوەچوو.