ئادار 07, 2024 07:00 Asia/Tehran

ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان وێرای ئاماژە بەوەی کە ڕژیمی زایۆنیستی بڕیاری دادگەی نێونەتەوەیی دادگەری سەبارەت بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزەی بەڕێوە نەبردوە خوازیاری بایکۆتکرانی ئەو ڕژیمە بوو.

"مایکل فەخری"ی ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مافی خواردن  خوراک وتی: ڕژیمی زایۆنیستی کاروانگەلی هەڵگری یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەزە بۆردومان دەکا، لەکاتێکدا کە باش دەزانێ کە ئەو یارمەتیانە بۆ کوێ بەڕێ دەکرێن.

ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لەم دوایانەدا پەلاماری ئەو ئاوارەو دەربەدەرە فەلەستینیانەی دا کە چاوەڕوانی گەیشتنی یارمەتی مرۆیی بوون و سەد کەسی لێ شەهید کردن و هەزار کەسیش بریندار بوون، لەم ماوەدا کاروانی یارمەتی مرۆیی"یش زۆرجار لەلایەن زایۆنیستەکانەوە کراوەتە ئامانج.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەرتەشی ئەو ڕژیمە شەڕی برسی کردنی خەڵکی غەزەی وەڕێ خستوە پێداگریشی کرد کە ڕوونە کە زایۆنیستەکان نایانهەوێ هیچ چەشنە یارمەتیەک بگاتە خەڵکی بێ بەشی ئەو کەرتە هەربۆیە ئەو ڕژیمە دەبێ لەبەر پشتگوێ خستنی بریاری دەسپێکی دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری بایکۆت بکرێ.

سەرپەیڤ