بەڕێوەچوونی دادگەی هێرشبەرانی سەر "کرۆکاس" و دانپێدانانیان بە تاوانەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426040-بەڕێوەچوونی_دادگەی_هێرشبەرانی_سەر_کرۆکاس_و_دانپێدانانیان_بە_تاوانەکەیان
دادگەی بەرایی چوار تۆمەتباری هەوڵی ترۆریستیی ئەم دواییەی رووسیا دوێنێ یەکشەممە لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 26, 2024 09:30 Asia/Tehran

دادگەی بەرایی چوار تۆمەتباری هەوڵی ترۆریستیی ئەم دواییەی رووسیا دوێنێ یەکشەممە لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.

دوو کەس لە چوار تۆمەتباری هێرش بۆسەر هۆڵی کۆنسێرتی مۆسکۆ کە کوژرانی نزیک بە ١٤٠ کەسی لێکەوتەوە، لە دادگە، دانیان نا بە تاوانەکەیان.

بەقسەی بەرپرسانی ئەو دادگەیە، "دلێرجان میرزایۆف" و "ڕەجەب عەلیزادە" پاش ئەوەی لە تۆمەتەکەیان ئاگادار کرانەوە، دانیان نا بە تاوانەکەیان. بە فەرمانی دادگە، ئەو کەسانە کە هەموویان خەڵکی وڵاتی تاجیکستانن، هەتا بیست و دووی مانگی مای بەشیوەی کاتیی لە گرتووخانەدا رادەگیردرێن.

پاش هێرشکرانەسەر هۆڵی کۆنسێرتێک لە نزیک مۆسکۆ، نیگەرانییەکان لەبارەی چوونەسەری ئاستی هەڕەشەی گرووپی ترۆریستیی داعش لە ناوچەو جیهاندا پەرەی سەندووە. دوابەدوای هەوڵە ترۆریستییەکەی مۆسکۆ کە لەلایەن گرووپی ترۆریستیی داعشەوە ئەنجامی گرت، "گابریەل ئۆتال" سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە، دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، ڕێوشوێنە ئاسایشییەکانی وڵات بۆ ئاستێکی باڵا، پەرە پێدراوە.