کرێملین: ئوکراین ئامادەی دانوستان لەگەڵ ڕووسیا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426474-کرێملین_ئوکراین_ئامادەی_دانوستان_لەگەڵ_ڕووسیا_نییە
وتەبێژی کرێملین وتی؛ ئوکرایین ئێستاکە هیچ هۆگرییەک لە خۆی نیشان نادات بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕووسیا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 13, 2024 08:00 Asia/Tehran

وتەبێژی کرێملین وتی؛ ئوکرایین ئێستاکە هیچ هۆگرییەک لە خۆی نیشان نادات بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕووسیا.

"دیمیتری پسکۆف" وتی: ئەو ڕەوشەی کە "ڤیلۆدمیر زلەنسکی" سەرۆک کۆماری ئوکرایین سەبارەت بە قەدەغەی دانوستان لەگەڵ ڕووسیا هێنایە ئاراوە، ئێستایش هەر بەردەوامە.

ناوبراو بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی بەمزووانەی ئاشتیی ئوکرایین لە سویس وتی: بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە بە بێ ڕووسیا ئاوەزمەندانە نییە. پسکۆف وتیشی: "ڤیلادیمیر پووتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان رایگەیاند ئەوکاتەی کە دانوستانەکان بە پێی دەقە قەبووڵکراوەکەی پێشنووسی ڕێککەوتن لە ئەستەموڵ بوو.

وتەبێژی کرێملین هەروەها وتی: هەوڵ بۆ خۆوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ڕووسیا ئێستایش هەر بەردەوامە. کاربەدەستانی ئێمە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی وڵات لەوان ئاسایشی هەواڵگری.