وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بە شەڕی غەززە، لەپۆستەکەی کشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426869-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئەمریکا_بۆ_دەربڕینی_نارەزایەتی_بە_شەڕی_غەززە_لەپۆستەکەی_کشایەوە
وتەبێژی عەرەب زمانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی کۆشکی سپی بەدژ غەززە، دەستی لەکارکێشایەوە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
نیسان 27, 2024 07:15 Asia/Tehran

وتەبێژی عەرەب زمانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی کۆشکی سپی بەدژ غەززە، دەستی لەکارکێشایەوە.

"هالە غەریت" وتەبێژی عەرەب زمانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی حکومەتی "جۆ بایدن" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەهەمبەر غەززەدا، لە پۆستەکەی کشایەوە.

یاریدەری بەڕێوەبەری ناوەندی میدیا ناوچەییە عەرەب زمانەکانی ئەمریکا کە نزیک بە دوو دەیە لەو وەزارەتخانە کار دەکا، سەبارەت بە هۆکاری دەست لەکارکێشانەکەی وتی: لە ئاڤریلی٢٠٢٤پاش ١٨ساڵ خزمەتی بەرچاو، بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بە سیاسەتی حکومەتی ئەمریکا لە غەززە دەستم لەکارکێشایەوە.

بەرلەوەش، سێ بەرپرسی ئەمریکی، "ئانیل شیلین" بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکان لە نووسینگەی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و کاری ئەمریکا، "جاش پۆل" بەرپرسی کاروباری سیاسەتی و چاودێریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو"تارق حەبەش"ی یاریدەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی ئەو وڵاتە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە پشتگرییەکانی ئەمریکا لە رژێمی زایۆنیستی لە غەززە، لە پۆستەکانیان کشابوونەوە.