ڕاپەڕینی خوێندکارانی ئەمریکا و ئەورووپا
خوێندکارانی ئەمریکایی و ئەورووپایی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و غەززە و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس بەردەوامن لە سەر خۆپیشاندانی ناڕازییانەیان.
لەدرێژەی پشتیوانیی جەماوەری لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا لە فەلەستین و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، هەزاران کەس لە خەڵکی سوید لە شاری ماڵمۆ ڕژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری ڕاگیردرانی خێرای شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە بوون.
لە ئامستردامی هۆڵندایش پۆلیس لەگەڵ ناڕازییان لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی تێکهەڵچوو و نزیکەی ١٢٥ خوێندکاری قۆڵبەست کرد . پۆلیسی ئەڵمانیش دەستی دایە بڵاوەپێکدنی خوێندکارانی ناڕازیی و هەموو خێوەت و کەرەستەکانیانیان کۆ کردەوە.
خوێندکارانی سەرانسەری ئیسپانیا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە چوارچیوی ناڕەزایەتی دەربڕینی جیهان بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستین لە جیهان ، دەستیان دایە خۆپیشاندان.
کۆنفدراسیۆنی زانکۆکانی ئیسپانیا (CRUE) ڕایگەیاندووە کە پێوەندییەکانی لەگەڵ زانکۆکان و ناوەندە توێژینەوەییەکانی ڕژێمی زایۆنی کە بەڵێنمەندیی راشکاوانەی خۆیان بە ئاشتی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕانەگەیاندووە، دەپچڕێ.