ئەنجوومەنی ئاسایش خوازیاری لێکۆڵینەوە بوو سەبارەت بە دۆزرانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی غەزە
ژماری تەرمە دۆزراوەکانی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە پاش چوونەدەری هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنی لە نەخۆشخانەی "ناسر" هەڵکەوتوو لە شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، دۆزرابۆوە، بۆ دووسەد و هەشتاو سێ تەرم زیادی کردووە.
حەماس داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان کرد کە لایەنگریەکی زۆرتر بکەن لە گەلی فەلەستین بەئامانجی گەیشتنی بە مافی ئازادی و دیاریکردنی مافی چارەنوسی خۆی و هاواکات داواشی لە ئەنجوومەنی ئاساێش کرد کە بەرپرسایەتیەکانی خۆی بەرێوە بەرێ و ڕازی بێ بە ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لەو ڕێکخراوەداو هەنگاوێکی شێلگیریش هەڵبگرێ بەئاراستەی ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست و پێشێلی ڕاشکاوی سەرجەم یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرمان لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بەرنووسی بڕیارنامەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لەو ڕێکخراوەدا بە سەدو چلو سێ دەنگی ئەرێنی و نۆ دەنگی دژبەرو بیست و پێنج دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.