سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا داوای گیرانی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی هێنایەئاراوە لەبەر ئەنجامدانی تاوانی دژ بە فەلەستینیەکان
سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا لەبەر ژینۆساید لە غەززە، داوای لە دیوانی نێونەتەوەیی سزادان کرد، بڕیاری گرتنی "بێنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی دەربکات.
"گوستاو پێترۆ" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: بێنیامین نەتانیاهو، ژینۆساید ناوەستێنێ، بۆیە دەبێ بڕیاری گیرانی دەربکرێ.
سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا هەروەها داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، هێزی ئاشتی پارێز لە کەرتی غەززە، جێگیر بکات.
پێترۆ حەوتەی ڕابردوو رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندیی دیپلۆماتیک لەگەڵ رژێمی ئیسرائیل لەبەر کوشت و بڕی خەڵک لە غەززە، دەپچڕێنێ. ئەو وڵاتەی ئەمریکای باشور هەروەها ئامادەیی ڕاگەیاندووە، پەیوەستی دۆسییەی ژینۆساید بێ کە لەلایەن ئەفریقای باشورەوە بەدژ ئیسرائیل خراوەتە بەردەست دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی.
بولیڤی، بێڵز و ئەفریقای باشوریش یان پەیوندییان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە یان پەیوەندییان لەگەڵ ئەو رژیمەدا هەڵپەساردووە.