May 19, 2024 09:45 Asia/Tehran

هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی ئینگلیز ئەمڕۆ بەبۆنەی حەفتاو شەشەمین ساڵوەگەڕی داگیرکرانی فەلەستین ناسراو بە ڕۆژی "نەگبەت"، لەسەر شەقامەکانی ناوەڕاستی لەندەن، خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری وەستانی خێرای تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بوون.

لایەنگرانی خەڵکی فەلەستین لە ئینگلیز بۆ سی و یەکەمین حەفتەی بەدوای یەکدا، لە دەسپێکی شەڕی غەززە، هاتنەسەر شەقامەکان هەتا وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی لەو ناوچەیە، هاودەنگیان دەرببڕن لەگەڵ خەڵکی ستەملێکراو و بێتاوانی فەلەستین. بەشداربووان لەو خۆپێشاندانە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە داکۆکییەکانی ئینگلیز لە زایۆنییەکان، بەرەو نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز ڕێپێوانیان کرد.

لایەنگرانی خەڵکی فەلەستین لە شەقامەکانی لەندەن وێڕای هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین، پارچە نووسراوەو لافیتەیان بەدەستەوە بوو کە لەسەریان ڕستەگەلێک لەبارەی وەستاندنی شەڕ لە غەززەو پێش گرتن بە سەرهەڵدانی نەگبەتێکی دیکە نوسرابوو.

لایەنگرانی فەلەستین جەختیان لەوە کردەوە هەتا کاتێک کە کوشت وبڕی خەڵکی مەزلووم و بێ دەرەتانی فەلەستین درێژەی بێ، ئەوانیش خۆپێشاندانەکانیان بەردەوام دەکەن.

سەرپەیڤ