داکۆکیی "سەندێرز" لە گیرانی نەتانیاهو
May 23, 2024 12:21 Asia/Tehran
سێناتۆری هەڵکەوتەی ئەمریکی داکۆکی کرد لە داوای بڕیاری گیرانی سەرۆکانی رژێمی زایۆنیستی لەلایەن دیوانی سزای نێونەتەوەیی.
"بێرنی سەندێرز" سێناتۆری هەڵکەوتەو سەربەخۆی ئەمریکا وێڕای پێشوازیی لە داوای دیوانی سزای نێونەتەوەیی (ئای سی سی) بۆ دەرکردنی بڕیاری گرتن لەدژ"بێنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی ژرێمی زایۆنیستی و "یوئاو گالانت"ی وەزیری جەنگی ئەو رژێمە لەبەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگی دژ بە گەلی فەلەستین، وتی: ئەوەی وا دادگەی لاهە کردوویەتی، بۆ کۆمەڵگای جیهانی گرینگە، بەو مانایە کە ئێمە ناتوانین ڕێگە بدەین بەرەی مرۆڤ بەرەو دڕندایەتی بچێتەپێش.
دەوڵەتی ئاڵمانیش ڕایگەیاند: بێتوو دیوانی سزای نێونەتەوەیی بڕیاری گرتن بۆ سەرۆکانی رژێمی زایۆنیستی دەربکا، پەیڕەوی لێ دەکات.