دامەزرێنەری ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ: ئیسرائیل لە غەززە، تاوانی جەنگی و ژینۆسایدی ئەنجام داوە
دامەزرێنەری ڕێکخراوی "چاودێری مافی مرۆڤ" وتی: رژێمی زایۆنی پێش دەگرێ بەهاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و تاوانی جەنگی و ژینۆساید ئەنجام دەدا.
"ئاریە نی یەر" لە دیمانەیەکدا وتی: رژیمی ئیسرائیل پێش دەگرێ بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان و ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی لە ئەندامانی حەماس نین بەڵکوو خەڵکی بێتاوانی مەدەنین.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە منداڵان لە غەززە بەشێوەیەکی بەرچاو تووشی بەدخۆراکی بوونە، وتی: بەڕای من، تەگەرەنانەوە لەبەردەم ڕادەست کرانی یارمەتییە مرۆییەکان، نموونەی ئاشکرای ژینۆسایدکردنە.
دامەزرێنەری ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ وتیشی: ئەو بڕە خۆراک، ئاو، دەواو دەرمان و سوتەمەنییەی ڕێگەی داوە بگاتە کەرتی غەززە، "زۆر کەم"ـە.
ناوبراو بەگێڕانەوە لە بەرنامەی جیهانیی خۆراک، وتی کە قات و قڕی سەرزەوینەکانی فەلەستینی داگرتووە.
تاوانکاریی بەرفراوانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە بەرەوووی کاردانەوەی توندی جیهانی بووەتەوە. هەرلەوئاراستەدا، دادوەر"نەواف سەلام" سەرۆکی دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی رۆژی هەینی وتی کە ئەفریقای باشور داوای لە دادگە کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی هێرشە سەربازییەکان بۆسەر ڕەفەح، ڕێوشوێنی زیاتر ڕەچاو بکات.