May 29, 2024 12:11 Asia/Tehran

ناڕەزایەتی ژومارەیەک دژبەری پەلامارەکەی ئەمدوایانەی زایۆنیستەکان بۆسەر ڕەفەح لەبەردەرکی باڵوێزخانەی ئەو ڕژیمە لە پیتەختی میکزیک بە چوونی پۆلیس بۆ ئەو شوێنە توندو تیژی لێکەوتەوە.

ئەو نارەزایەتیەی بەردەرکی باڵوێزخانەی ڕژیمی زایۆنیستی لە میکزیکۆسیتی توندوتیژی لەگەڵ پۆلیسی لێکەوتەوە کە لەئاکامی دا شەش کەس تووشی سووتاوی و چەند هەواڵنێرێکیش بریندار بوون.

هاوکات نزیکەی هەشتا کەس لەو نارازیانە هەوڵیان دا لەمپەرەکان ببەزێنن بەڵام گاردی بەرگریکاری ئەو باڵوێزخانە بەپاڵپشتی پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسک ‌ینیان بەکار هێناو ناڕازیەکانیش بە بەردەفڕکەو کۆکتۆل ملۆتۆف وڵامیان دانەوە.

لە ئەمریکاش شەوی رابردوو بە سەدان ناڕازی لەبەردەرکی کۆشکی سپی کۆبوونەوەو هەڵوێستیان گرت بەرامبەر بە نوێترین پەلامارەکانی زایۆنیستەکان بۆسەر رەفەح و داوایان لە حکومەتی ئەمریکا کرد واز بهێنی لە یارمەتی دانی دارایی ئەو ڕژیمە.

لە سێنتیاگۆش هەر دوێنێ بەسەدان بەسەدان کەس لەبەردەمی پارکی واتێرفڕانتی ئەو شارە خۆپیشاندانیان وەڕی خست و وێرای شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارانەی ڕژیمی زایۆنیست کە بۆتە هۆی سەهیدو بریندار بوونی بەسەدان کەس خوازیاری کۆتایی شەڕو ئاگربڕ بوون.

سەرپەیڤ