May 29, 2024 15:14 Asia/Tehran

سەرۆک کۆمارانی ڤینێزۆئیلاو کولومبیا دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی رژیمی زایۆنیستی لە کەمپی پەرتەوازەو ئاوارەکانی شاری ڕەفەح"یان بە قەڵاچۆ پێناسە کردوو ڕەخنەیان گرت لە بێ هەڵوێستی زلهێزەکانی جیهان و ڕانەگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیانە.

گۆستاو پیترۆی سەرۆک کۆماری کولۆمبیاو نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤینێزۆئیلا پەلاماری ئەم دوایانەی زایۆنیستەکان بۆسەر ڕەفەحیان شەرمەزار کرد.

سەرۆک کۆماری  کولومبیا، ئەو پەلامارەی بە کۆمەڵکوژی پیناسە کردو  ڕەخنەی گرت لە بێهەڵوێستی زلهێزەکانی جیهان بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیانەو بەرپێگرتنی.

مادۆرۆش لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێک ئەو پەلامارەی بە قەڵاچۆ پێناسەکردو ڕەخنەی گرت لە بێ لایەنی ئەمریکاو یەکیەتی ئوروپا بەرامبەر بەو کارەساتەو وتی: ئەمریکاو یەکیەتی ئوروپا سەرەرای ئەو دەسەڵاتەی کە هەیانە هێچ ناکەن بۆ راگرتنی ئەو درةدەکاریەو لە ڕوانگەی منەوە ئەوانیش هاودەستن لەو کۆمەڵکوژیەدا.

ناوبراو بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی تۆمەتبار کرد بە پشت گوێ خستنی ڕیوشوێنە نێودەوڵەرتیەکان و دڵڕەقی بەرامبەر بە منداڵانی موسوڵمان و کریستیەن.

سەرپەیڤ