پێداگری سەرۆک کۆمارانی چین و میسر لەسەر جێگیرکرانی ئاگربڕ لە غەزە
سەرۆک کۆماری چین لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوتا میسریەکەی وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەزە بۆتە هۆی زۆرتربوونی قوربانیانی سڤیل و سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لەو ناوچە پێداگریشی کرد کە هەنوکە گرینگتیرین بابەتی بەردەم پیکەن جێگیرکردنی ئاگربڕو کۆتایی هێنان بەو شەڕەیە.
شی جین پینگ"ی سەرۆکی چین دوێنێ چوارشەم لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوتا میسریەکەی وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەزە بۆتە هۆی زۆرتربوونی قوربانیانی سڤیل و بێ تاوان و سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لەو ناوچە وتیشی دۆخی مرۆیی لەو کەرتە یەگجار زۆر بۆتە هۆی دڵگرانیمان.
سەرۆک کۆمارەکەی چین پێداگری کرد کە هەنوکە گرینگتیرین بابەتی بەردەم پیکەن جێگیرکردنی خێرای ئاگربڕو کۆتایی هێنان بەو شەڕەیەو وتی چین بە مسۆگەری پاڵپشتی دەکا لە ئەندامەتی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێزیش دەگرێ لە ڕۆڵگێڕانی گرینگی قاهیرە بەئاراستەی هێورکردنەوەی دۆخەکەو بەرێکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو دۆخە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسریش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی بەدوای پەرەی هاوبەشی ستراتیژیکی گشتگیرە لەگەڵ پیکەن و پەرەدان بە ئاشتی و سەقام لە ڕۆژاوای ئاسیا.
عەبدولفەتاح سیسی هەروەها لەو چاوپیکەوتنەی دا پێداگری کرد لەسەر ڕاگیرانی شەڕەکەی غەزەو وریاییشی دا لە هەمبەر مەترسیە مرۆیی و ئاسایشی و سیاسیەکانی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەرڕەفەح"یش.