کاردانەوەی ڕوسیا بە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕەفەح
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕەفەح لێکەوتەی ڕاستەوخۆی گرینگی نەدانی تلاویڤە بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆگەی گشتی ئەو ڕێکخراوە خوازیاری تەواوکردنی ئەو شەڕەو دابینی بواری دەسڕاگەیشتنێکی دڵنیا بوو بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەو خەڵکە.
ماریا زاخاروا هەروەها وتی: مۆسکۆ هاوخەمی خۆی ڕادەگەیەنێ بۆ خەڵک و سەرۆکایەتی فەلەستین لەبەر کارەساتەکەی ئەمدوایانە لە کەمپی خێوەتەکانی غەزەو داوا لە ڕژیمی زایۆنیستی دەکا کە ڕازی بی بە ڕاگرتنی سەڕو ئاگربڕ.
ناوبراو وتی ئێمە خوازیاری چاکبوونەوەی هەموو بریندارەکانین و قوڵترین سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی کەس و کاری قوربانییەکان و خەڵکی لێقەوماوو سەرۆکایەتی فەلەستین دەکەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی ئێمە دیسانەوە خوازیاری جێ بەجێ کرانی خێرای بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆگەی گشتین و ئەو بڕیارنامانەی کە ئاگربڕی هەمیشەییان گارەنتی کردوەو خوازیاری یارمەتی گەیاندن بوون بەو کەرتە.