حوزه‌یران 01, 2024 13:31 Asia/Tehran
  • سەرچاوەهەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە بانگهێشت کراوە لەبنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ وتاردان لە کۆنگرەی ئەمریکا

مالپەڕێ ئاکسیۆس ڕاپۆرتی دا کە سەرکردە دێموکرات وکۆماریخوازەکان لە کۆنگرەی ئەمریکا بەشێوەی ڕەسمی لە نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بانگهێشتیان کردووە هەتا بۆ یاسادانەری لە کۆنگرەی ئەمریکا وتاربدات

لەلایەکی تر گۆڤاری هیل یش ڕاپۆرتی دا کە مایک جانسۆن سەرۆک کۆماریخوازی ئەنجومەنی نوێنەران، جاک شومرڕێبەری زۆرینەی دێموکراتەکانی ئەنجومەنی پیران ، میچ مەک کانل ڕێبەری کۆمارێخوازانی ئەنجومەنی پیران وئەکیم جیفریس سەرکردری دێموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران، نامەی بانگهیشت نامەلە نتانیاهۆیان مۆرکرد. پیشتریش ژمارەیەک لە نوێنەران وسێناتۆردێموکراتەکان لەگەڵ  بانگهێشت کرانی نتانیاهۆناڕەزایەتیان دەربڕیبوو بەڵام جانسۆن هەڕەشەی کردبووکەئەگەرئەنجومەنی پیران ئامادە نەبێت بانگهێشتنامەکە مۆربکات، بۆخۆی نتانیاهۆ بۆ وتاردان لە ئەنجومەنی پیران بانگهێشت دەکات. بانگهێشتکران لە نتانیاهۆ بۆ وتاردان لەکۆنگرەی ئەمریکا لەحاڵێکدایە کە بەپێی ناڕەزایەتیە جیهانیەکان لەوان ڕێکخراوەکانی نێودوڵەتی بەتایبەت دەنگی دادگەی لاهە لەمەڕڕاگرتنی پەلاماربۆ سەر شاری ڕەفەح وگەماروی فەلەستینیەکان ،پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی وبەرەکۆژی لە غەززە هەروا بەردەوامە وهەتا ئێستاکە زیاتر لە ٣٦ هەزارفەلەستینی شەهید وهەشتاویەک کەسی تربرینداربوونە.   لەبەر پەلامارکرانە سەر ناوچە ئاوەدانەکان زۆربەی شەهیدان وبرینداران ژن ومنداڵن .  

 

 

سەرپەیڤ