ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: ژیان لە غەزە تۆقێنەرو سامناکە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە لەکاتی پەلامارەکەی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر شاری ڕەفەح کە لەسەرەتای مانگی مەیەوە دەستی پێکرد ژیان لەچەند ناوچەیەکی باشوری کەرتی غەزە تۆقێنەرو سامناک بوە.
میتیۆ هۆلینگ ڤۆرس"ی کارگێری پڕۆگرامی جیهانی خواردن بۆ فەلەستین وتی: ئەو ئاوارەبونەی کە لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕەفەح روی دا بۆ ژومارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی فەلەستین ئەزمونێکی سامناک بوو.
ناوبراو وتی: لەبەر کەمی سووتەمەنی و نانەواخانە پڕۆگرتامی جیهانی خواردن داخراو بوون و لە ٧ تا ٢٠ی مانگی مەی و هاوکات لەگەڵ پەلامارەکەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر ڕەفەح تەنانەت تاقە لۆریەکیش بۆ گەیاندنی یارمەتی نەچووە ئەو شارە.
میتیۆ هۆڵینگ ڤۆرس" وتیشی هاوکات ڕێکخراوەکەمان ئیتر دەستیشی ناگاتە پاشەکەوتخانەکەی لە باشوری ئەو کەرتە، چونکە ئەو شوێنە چۆڵ کراوەو بەتەواوی لەدەست دەرچوەو ٢٧٠٠ تۆن لە خواردنەکەی نێوی لەبەر شەڕ یان تاڵان کرا یان ئیکسپایەر بوو.
بەوتەی ناوبراو ئەو خەڵکە پێویستی خێرایان بە ئاوو خواردن و سووتەمەنی و پاکوخاوێنی و خزمەتی پزیشکی هەیە و پڕۆگرامی خواردنیش هەنوکە هەرتەنیا دەتوانێ خواردن بداتە ٢٧ هەزار پەرەوازەو ئاوارە بەڵام ئەو ڕێژە بەس نیە.