بەردەوامی پاڵپشتی جیهانی لە خەڵکی غەزە
خەڵکی وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهان بۆوێنە ئەمریکاو فەڕانساو ئاڵمانیاو ژاپۆن و مەغریب و ئەندۆنزیا و یەمەن بە وەڕێ خستنی خۆپیشاندان وێڕای ڕاگەیاندنی لایەنگری خۆیان لە خەڵکی هێزمەندو زۆرلێکراوی غەزە پێداگریشیان کرد لەسەر پێویستی زۆری ڕاگیرانی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە زایۆنیستیە.
هێزە ئاسایشیەکانی ئەمریکا بەهۆی ئامێرگەلی دژی بشیویەوە خۆپیشاندەرو ناڕازیە کانی لایەنگری فەلەستین لە نیۆیۆرک و زانکۆی سانتاکروزی کالیفۆڕنیا گەمارۆ داو ژومارەیەکیان لێ دەست بەسەر کردن.
خەڵکی فەڕانساش بە ویڕێخستنی کۆبوونەوە لە گۆڕەپانی کۆماری شاری پاریس هاوکات لەگەڵ بردەستەوەگرتنی نوسراوگەلێک و ئاڵای فەلەستین و دانی دروشم لایەنگری خۆیان لە خەڵکی غەزە ڕاگەیاندو لەشاری گوتینگن"ی ئاڵمانیاش خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی سەری هەڵداو خەڵک دروشمیان دا بەدژی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست.
لەشاری تۆکیۆی پێتەختی ژاپۆنیش لایەنگرانی فەلەستین لەبەردەرکی بنکەی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە کۆبونەوەو خوازیاری هەڵوەشانەوەی گریبەستی کڕینی خۆفڕو درۆن بوو لە ڕژیمی زایۆنیستی و لە شاری رەباتی پێتەختی مەغریبیش بوە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری و ئەو خەڵکە ناڕەزایەتی خۆیان ڕاگەیاند بەرامبەر بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەو داگیرکەرانەو داواکاری لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین" بوون
خەڵکی ئەندۆنیزیاش لەمیانەی کۆبونەوەیەکی بەربڵاو لەبەردەرکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە جاکارتای پێتەختی ئەو وڵاتە خوازیاری شەڕەکەی کەرتی غەزە بوون.
خەڵکی یەمەنیش لەدرێژەی لایەنگریان لە خەڵکی فەلەستین لە غەزە دوێنێ لە گۆڕەپانی سبعین"ی شاری سەنعا کۆبونەوەو خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەئاراستەی لایەنگری لەو خەڵکە لێقەوماوەو بەڕێوە برد.