حوزه‌یران 02, 2024 14:25 Asia/Tehran

پەیامی هاودڵی و هاوخەمی دەربڕینی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بزووتنەوە خوێندکارییەکانی ئەمریکا کە بە بەشێک لە بەرەی خۆڕاگری هاتە ئەژمار، شەپۆلێکی تازەی خۆپیشاندانی خوێندکاری و لایەنگرانی فەلەستین دژ بە ڕژێمی زایۆنی وەڕێ خستووە.

هەر لەم ئاراستەیەدا، ڕۆژنامەی «هێلسینکی تایمز»ی فینلاند دەستیدایە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک لە مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی هێلسینکی دژ بە داگیرکەرانی زایۆنی. بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە خوازیاری راگیردرانی ژینۆساید لە غەززە بوون.

خوێندکارانی زانکۆی کۆلۆمبیا دیسان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بە هەڵدانی خێوەت، خوازیاری پچڕانی پێوەندییەکانی ئەم زانکۆیە لەگەڵ کۆمپانییەکانی سەر بە ئیسراییل بوون. ژمارێکی زۆر لە نارازییان لە پاریسی پێتەختی فەرەنسایش بۆ پشتیوانی کردنی خەڵکی فەلەستین و راگیردرانی شەڕ لە غەززە هاتنە سەر شەقامەکان.

چالاکان و هەڵسووڕاوانی لایەنگری فەلەستین لە لەندەنیش خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و بە هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین، درووشمی پشتیوانی کردنی خەڵکی غەززەیان وتەوە. لە وڵاتانی دیکەیشدا لەوان لە ئەڵمان، مەغریب، بەحرەین و بۆسنی خۆپیساندانی لەو چەشنە پێناو پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین بەڕێوەچوو. 

سەرپەیڤ