حوزه‌یران 03, 2024 09:56 Asia/Tehran

ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی بە ئاماژە بە تەگەرە و لەمپەرە بێ بڕانەوەکانی سەر ڕێگای گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە دەستی خەڵکی غەززە، وشداری دا لە حاند برسێتیی منداڵان لەم ناوچە شەڕوێکەوتووەدا.

مارگارێت هەریس وتەبێژی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی لە کۆبوونەوەیەکدا لە ژێنێڤ رایگەیاند: منداڵان لە کەرتی غەززە لەبەر لەمپەرە بێ بڕانەوەکانی سەر ڕێگای گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەکان ئێستایش هەر برسین.

هەریس دیسان داوای لە ڕژێمی ئیسراییل کرد کە ڕێز بگرێ لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێگای تێبەڕینێکی ئەمن و بێ کێشە بدات بەو یارمەتییە مرۆییانە کە خەڵکی لێقەوماوی غەززە پێویستیان پێیانە.بە پێی دوایین ڕاپۆرتی نووسینگەی هاوکاریی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نیوەی ژانڤییەی ئەمساڵەوە تا ئیستا، زیاتر لە نەوەد و سێ هەزارو  چوارسەد منداڵی تەمەنی ژێری پێنج ساڵ لە غەززە تووشی بەدخۆراکییەکی تووند و ترسناک بوونە.

مارگارێت هەریس پێیشیداگرت کە هەوڵەکانی ئیستا بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بە دەستی خەڵکی غەززە زۆر کەمە و داوا لە ئیسراییل کراوە دەروازەی زەوینیی زیاتر بکاتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیی مرۆیی زیاتر بێتە نێو کەرتی غەززەوە و پرۆسەی بەڕێکرانی ئەم یارمەتییە مرۆییانە هاسان و بێ کێشە ببێ. 

سەرپەیڤ