ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی زایۆنییەکان لە فۆسفۆڕی سپی لە باشووری لوبنان
چاودێری مافی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ هێزی داگیرکەر لە پەلامارەکانیان بۆ گوندەکانی باشووری لوبنان فۆسفۆڕی سپییان بەکارهێناوە.
چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: هێزی ئیسراییل لە ئۆکتۆبەر ٢٠٢٣ دا لە پەلامارەکانیان بۆ سەر ١٧ گوندی باشووری لوبنان فوسفۆڕی سپییان بەکارهێناوە، ڕژێمی زایۆنی بەم چەکە قەدەغە واتە فوسفوڕی سپی بە شکڵ و شێوازیکی نایاسایی پێنج جار ناوچە ئاوەدانەکانی باشووری لوبنانی بۆردومان کردووە.
لە راپۆرتەکەی چاودێری مافی مرۆڤدا هەروەها هاتووە: کەڵکوەرگرتنی ئیسراییل لە فۆسفۆڕی سپی لە ئاستێکی بەربڵاودا پێویستیی دانانی یاسایەکی نێودەوڵەتیی بەهێزتر سەبارەت بەم چەکە جەنگییانە تەواو زیاتر و گرینگتر دەکات. لەو کاتەوە شەڕی غەززە دەسپێبووە سنوورەکانی لوبنان بوونەتە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ڕژێمی زایۆنی. حیزبوڵڵای لوبنان پێداگرە لەسەر ئەوەی کە تەنیا ئەو کاتەی هێرشەکانی دژ بە ڕژێمی زایۆنی رادەگرێ کە شەڕی غەززە ڕاگیردرێ.