ڕەخنەی سکرتێری گشتیی ئانڕوا لە پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر ئۆردوگای نوسەیرات
بەڕێوەبەری ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند ئەو خوێندنگەیەی ئۆردوگای نوسەیرات کە لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومان کرا شەش هەزار ئاوارەی فەلەستینی لە خۆدا جێ کردبوویەوە و بانگەشەی داگیرکەران سەبارەت بە بوونی گرووپە چەکدارەکان لە نێو ئەو خوێندنگەیە تەواو بێشەرمانەیە و هیچ مانا و بنەمایەکی نییە.
"فیلیپ لازارینی" بەڕێوەبەری ناوەندی ئانڕوا وتیشی؛ پەلاماردانی باڵاخانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بایەخنەدان بە یاساوڕێسا مرۆڤدۆستانە نیودەوڵەتییەکانە و پاراستنی فەرمانبەرانی ئەم ڕێکخراوە و دامو دەزگە و باڵاخانەگەلە و چالاکییەکانیان تا بووە مەسەلەیەکی گرینگ بووە. لازارینی وتیشی؛ لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە داگیرکەران پەلاماری زیاتر لە سەد و هەشتا باڵاخانەی ئانڕوایان داوە و زیاتر لە چوارسەد و پەنجا ئاوارەی فەلەستینیش لەو پەلامارانەدا کوژراون.
بەڕێوەبەری ئانڕوا وتی: پەلاماردانی بینان و باڵاخانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەکارهێنانیان بۆ ئامانجی سەربازی بە هیچ لەونێ پاساو نادرێتەوە و ڕاگیردرانی ئەو چەشنە کردەوانە و سزادرانی ئەنجامدەرانیان تەواو پێویستە.
هەروەها نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەلاماردرانی خوێندنگەی ئانڕوا لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەی شەرمەزار کرد و جەختی کرد پەلاماردانی خوێندنگەیەک لە نوسەیرات پیشاندەری پێبەندنەبوونی ئیسراییل بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.