تەریک کەوتنی زیاتری ڕژێمی زایۆنی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەکاندا
زۆرێک لە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، لە کاتی وتاردانی نوێنەری ڕژێمی زایۆنی ، کۆبوونەوەکەی ئەم ڕێکخراوەیە تایبەت بە فەلەستینیان بەجێهێشت.
١١ـهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار دوێنێ پێنجشەممە لە کاتێکدا لە باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژێنێڤی سویس بەڕێوەچوو کە هەژمارێکی بەرچاوی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی ئەنجامی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ دەربڕێنی تووڕەیی و ناڕەزایەتییان لە ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، وتارەکەی نوێنەری ئەم ڕژێمەیان بایکۆت کرد و کۆبوونەوەکەیان بە جێهێشت. بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار لەم کۆبوونەوەیەش بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە زیاتر لە دووسەد هەزار کار و پیشە لە کەرتی غەززە تیابراوە و ١٥٠ هەزار کەس لە کەرتی ڕۆژاوا لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتووە، وتیشی: بازاڕی کار لە کەرتی غەززە بە تەواوەتی هەڵوەشاوەتەوە و ڕادەی بێکاری گەیشتۆتە نزیکەی ٥٠%.
عەلی بەحرەینی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئاماژە بە ژینۆسایدی ڕژیمی زایۆنی لە غەززە وتی: بازاڕی کار لە غەززە لەبەر کوشت و کوشتار، تیاچوونی بەربڵاوی ژێرخانەکان، بی ماڵ و حاڵ بوون و برسێتی و قات و قڕی تەواو هەڵوەشاوە و مافەکانی کار لە غەززە بە تەواوەتی بنپێ کراوە.
ناوبراو پێیداگرت: چاوەڕێی ئەوە لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار دەکرێ بە شێوەزارێکی ڕوون و شەفاف ئەم جەنایەتانەی ڕژێمی ئیسراییل شەرمەزار بکات و هەنگاوی کاریگەر لە پێناو پاڵپشتی کردنی کرێکاران و خاوەنکارانی غەززە هەڵگرێ.