حوزه‌یران 20, 2024 14:30 Asia/Tehran

نووسینگەی مافی مڕوڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند هێزەکانی ڕژیمی زایونیستی بە ئەگەری زۆر لە ماوەی شەڕی غەززە دا بە جاران بنەمای یاساکانی شەڕی پێشێل کرد بێت .

 نووسسینگەی  مافی مڕوڤی ڕێکخراو ینەتەوە یەکگرتووەکان  ڕایگەیاند کەڵک وەرگرتنی ڕژیمی  زایونیستی لە چەک و چۆڵی  تەقینەوەیی  لە ناوچە پڕ حەشیمەتەکان ناتوانێ جیاوازی نێوان کەسانی سیڤیڵ و هێزە سەربازیەکان گەرەنتی بکات .نووسینگەی مافی مڕوفی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد  لە هەڵسەنگاندنی شەش  پەلاماری ئیسرائیل کە بووە هۆی کوشت و بڕێکی زۆر و کاول کردنی ژێرخانە ناسەربازیەکان ڕایگەیاند کە هێزە سەربازیەکان بە ئەگەری زۆر  یاسا و ڕێساکانی  شەڕیان  بنپێی کردووە . 

ڕاڤینا شەمدسانی  وتەبێژی ئەو ڕێکخراوەیە سەبارت بە هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوەکەی وتی  هەستمان بەوە کرد کە بڵاو کردنی ئەو ڕاپۆڕتە  لە م دۆخە دا  گرینگە  بە تایبەت کە لە  بڕێک لەو پەلامارانە  هەشت مانگی لێ تێپەڕیوە وئێمە هێشتا  شایەتی لێکوڵینەوەیەکی ڕوون و ئاشکرا نەبووین  ئێمە سەرەتا داوا لە کاربەدەستانی ئیسرائیلی  دەکەین کە کردەوەی پێویست ئەنجام بدە ن  بۆ دڵنیا بوون لە ئەنجام دانی لێکوڵینەوەی شیاوو شەفاف . ئەگەر بێتوو ئەو کارە نەکەن کردەوەی نێونەتەوەیی  پێویست لەو بوارەدا  ئەنجام دەبێت .

سەرپەیڤ