پسپۆڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: هەناردەکارانی چەکەمەنی بۆ زایۆنیستەکان هاوبەشی پێشێلی مافی مرۆڤن
تاقمێک لە پسپۆڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێرای وریایی دانیان بە بەرهەمهێنەرانی چەکەمەنی و تەقەمەنی سەبارەت بە هەناردەی چەکەمەنی بۆ ڕژیمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە ئەوان لە پێشێلی مافی مرۆڤی و یاسا نێودەوڵەتیەکان دا هاوبەشی ئەو ڕژیمەن.
کەس لە پسپۆڕانی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایانگەیاند کە بەرهەمهێن و دابینکاری چەک و تەقەمەنی بۆ ڕژیمی زایۆنیستی دەبێ ڕاگواستنی جبەخانەی شەڕ تەنانەت بە مۆڵەتی هەناردەشەوە ڕابگرن.
ئەو پسپۆڕانە بەڕاشکاوی ڕایانگەیاند کە لەو کاتەوە کە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری فەرمانی بە تلاویڤ دا تاکوو پەلاماری سەر ڕەفەح ڕابگرێ ئاستی مەترسی بۆ کۆمپانیا چەکەمەنیەکان پەرەی سەندوەو بەردەوامی ئەو چەک ناردنە بۆ زایۆنیستەکان ڕەنگە وەک یارمەتی هۆشیارانە بەدی بکرێ و کە ئەوەش بە پێشێلی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی دێتە ئەژمار.
ڕۆژی ڕابردووش نوسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاپۆرتێک دا وێڕای توێژنەوەی ٦ پەلاماری ئەو ڕژیمە بۆسەر غەزە کە بوە هۆی قوربانی بوونی کەسانێکی زۆر ڕایگەیاند کە دیسانەوە زایۆنیستەکان پێشێلی یاساکانی شەڕیان کردوەو چەکدارانی ئەو ڕژیمە هەروا بەردەوامن لەسەر دڕندەکاریەکانیان و هیچ جیاوازیەک ناکەن لەنێوان کەسانی سڤیل و ناسڤیل.