وریاییدانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەحاند تەشەنای قەیرانی خۆراک لە غەززە
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەحاند شپرزەبوونی رەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززەو چوونەسەری ئاستی مەترسیی برسێتی و قات و قڕیی وشدارییان دا.
"فرانچێسکۆ رۆکا"ی بەرپرسی کارگێڕیی یەکێتی جیهانیی کۆمەڵەکانی خاچی سور ومانگی سور، ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ئاستی مەترسیی برسێتی و قات و قڕی لە غەززە، نالەباربوونی دۆخی خۆراک، گەیشتووەتە ئاستی قەیران. پێویستیی بەرچاو هەیە بە گیرانەبەری هەنگاوی خێرا بۆ پێش گرتن بە تیاچوونی زیاتری مرۆڤەکان لە غەززە لەبەر برسێتی.
ناوبراو نیگەرانی دەربڕی لەبارەی هێرشی ئەم دواییەی سەر نزیک نووسینگەی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور لە غەززە کە خەسار و زیانی زۆری لێکەوتەوەو ژیانی بەسەدان کەس لە خەڵکی ئاوارەی نێو خێوەتەکانی خستۆتەبەر مەترسی. ناوبراو وتیشی: پێویستە هەموو لایەنەکانی تێوەگلاو، بەڵێنیەکانیان بەگوێرەی یاساوڕێسا مرۆییە نێونەتەوەییەکان جێبەجێ و دەستەبەری پشتگریی لە خەڵکی سیڤیل و کارمەندان و ستافی پزیشکی بکەن .
لەلایەکی دیکەوە، بەرنامەی جیهانیی خۆراک رایگەیاند: شەڕ و پێکدادانەکان لە کەرتی غەززە، تاڕادەیەک ناردنی یارمەتییەکان نامومکین دەکا.