وشداریی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەحاند شارۆچکەسازیی ئیسرائیل
ڕێکخراوی هاوژکاری ئیسلامی لە کاردانەوە بە جم و جۆڵی تازەی رژێمی زایۆنی بۆ پەرەی شارۆچکەسازی لە لێواری رۆژاوایی، ئەو کارەی رژیمی ئیسرائیلی لە درێژەی پاکتاوکردنی ڕەگەزیی و ژینۆساید دژ بە گەلی فەلەستین لێکدایەوە.
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بەتوندی نەیارەتی کرد لەگەڵ جم و جۆڵی تازەی زایۆنییەکان لە شەرعییەت دان بە پێنج ناوەندی شارۆچکەسازی لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون و بەرنامەی ڕۆنانی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوونی تازە لەلایەن رژیمی ئیسرائیلەوە.
ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی هەروەها ڕایگەیاند، هەموو هەوڵ و بڕیاردانی داگیرکەرانی قودس، نایاسایی و بەمەبەستی چەسپاندنی زاڵێتی ئیستعماری لە سەرزەوینی فەلەستینەو بەپێی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەوبارەوە، بەتایبەت بڕیارنامەی ژمارە٢٣٣٤ی ساڵی٢٠١٦ بەتاڵە.
ئەو ڕێکخراوە وێڕای وشداریدان لەبارەی مەترسیداربوونی هەوڵە ترۆریستییەکانی شارۆچکەنشینان لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، ئەرک و بەرپرسایەتی خۆیان وەک داگیرکەر لەقەڵەمدانی ئیسرائیل و راگرتنی ژینۆساید لە غەززەو کردەگەلی نایاسایی لەهەموو سەرزەوینەکانی فەلەستینی داگیرکراو، جێبەجێ بکا.