میدیا ئەمریکیەکان: حیزبوڵڵا بەهێزترین ئەرتەشی ناحکومی لە "ڕۆژهەڵاتی ناڤین"ە
کەناڵیکی تەلەفزیۆنی ئەمریکی ڕایگەیاند کە بێتوو شەڕ لەنێوان ڕژیمی زایۆنیست و حیزبوڵڵای لوبنان سەر هەڵبدا، تلاویڤ لەگەڵ دوژمنێک ڕوبەرو دەبێتەوە کە نەک هەر بەهێزترین ئەرتەشی ناحکومی لە "ڕۆژهەڵاتی ناڤین"ە، بەڵکوو تەنانەت لە زۆر لە ئەرتەشە ڕێکخراوەکانی ناوچەکەش ڕۆڵ و کارامەیی زۆرتری هەیە.
کەناڵی ئیم ئیس، ئین بی سی ئەمریکا بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵای ساڵی ٢٠٢٤ گەورەتر، تەیارتر، بەئەزمووونترو لەلایەنی سیاسیەوە بەهیزترە لە حیزبوڵاکەی ساڵی ٢٠٠٦.
ئەو کاناڵە دەڵێ: ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ بیکا ئەوەیە کە چ بە ئاشکراو چ بە نهێنی بە کاربەدەستانی زایۆنیست ڕابگەیەنێ کە واشینگتۆن لە شەڕی لوبنان دا لایەنگریان لێ ناکاو بێتوو زایۆنیستەکان دەست بەو شەڕە بکەن، هیچکات ڕزگاریان ناکا.
کەنالی ئیم ئیس، ئین بی سی ئەمریکا هەروەها وتوشیەتی کە کاربەدەستانی ئەمریکی ش دەبێ تێگەیشتبن کە لەنێو ئەگەری هەر شەڕێک لەنێوان حیزبوڵڵاو ڕژیمی زایۆنیست دەبێ ئەگەری ئەوە لەبەرچاو بگرن کە ناتوانن خۆیان بپارێزن لە دەرەنجام و لێکەوتەکانی ئەو سەڕە.
ئەو کاناڵە هاوکات دەشڵێ هێزی وشکانی ئەرتەشی زایۆنیست لەگەڵ ڕێکخراوێک دا دەکەونە سەڕەوە کە زۆر لە تاکتیک وهەڵمەت و شیوازی شەڕ لەدوای بەدەیان ساڵ شەڕی وشکانی لە سوریا فێر بوون و چیزبوڵڵا لەساڵی ٢٠٠٦ شکستێکی ستراتیژی بەسەر زایۆنیستەکان دا سەپاند، بەڵام شەڕی دواتر بەجۆریک دەبێ کە لەبەراوردی دا بە شەڕێکی سادە دێتە بەرچاو.