ڕەخنەی سیاسەتوانی ئیسپانی لە "دووڕوویی" دەوڵەتی مەدرید لەبەر درێژەدان بە تیجارەتی چەکئامێریی لەگەڵ تەلاویڤ
ڕێبەری پارتی "پۆدێمۆس"ی ئیسپانیا، "دووڕوویی" دەوڵەت لەبەر درێژەدان بە تیجارەتی چەکئامێریی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی لەکاتی ژینۆسایدی کەرتی غەززەی، شەرمەزار کرد.
"یونە بێلارا"ی سکرتێری گشتیی پارتی "پۆدێمۆس"، دەوڵەتی "پێدرۆ سانچێز" سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیای تۆمەتبار کرد بەوەی "کردەی تەڵەنانەوە"ی وەک بەشێک لە ململانێی هەڵبژاردنەکانی و بە خولیای سیاسی ئەنجام داوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: هیچ ووشەیەکم دەس ناکەوێ بۆ باسکردنی ئەو شەرمەزارییەی دەوڵەتی ئیسپانیا لە مندا بەدی دێنێ لەبەر دووڕووبوونی . هەوڵی تەڵەنانەوەیی لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردن و دوابەدوای ئەوەش، درانی گرێبەستی یەک ملیارد یۆرۆیی! لە مانگی ئۆکتۆبر بە کۆمپانیاکانی چەکئامێرچێکردنی ئیسرائیلی.
ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو سیاسەتوانە ئیسپانیە پاش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرێک لەلایەن ناوەندی موتاڵای ئاشتیی "دێلاس" ئەنجام دەگرێ کە بەگوێرەی، ئیسپانیا درێژەی داوە بە هاوردەکردنی چەکەمەنی لە رژیمی زایۆنی و درانی گرێبەستگەلی گشتی بە کۆمپانیا سەربازییەکانی ئیسرائیل یان کۆمپانیاکانی وابەستە بەوان لە خاکی ئیسپانیادا.