سێندێرز: ئێمەش هاوبەشی دڕندەکاری زایۆنیستەکانین لە غەزە
بێڕنی سێندێرزی سیناتۆری سەربەخۆی ئیالەتی وێرمۆنتی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێک دا وێرای وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە نابێ فەلەستینیەکانی نیشتەجێی غەزە لەبیر بکەین پێداگریشی کرد کە ئێمە هاوبەشێ دڕندەکاری زایۆنیستەکانین لە غەزە
لە ڕاگەیاندراوەکەی بێڕنی سێندێرزدا وتراوە لەکاتێکدا کە زۆربەی میدیاکان چڕبوونەوە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕژیمی زایۆنیستی هەروا درێژە دەداتە دڕندەکاریەکانی لە غەزە.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکیە هاوکات وێڕای وەبیرهێنانەوەی پەرەسەندنی برسیەتی و قەیرانی تەندروستی لە دەڤەرە گەمارۆدراوەکانی غەزە دەڵێ کە زۆربەی ژێرخانە دەرمانیەکانی غەزە لەنێو چوون و زۆرتر لە ٥٠٠ کەس لە فەرمانبەرانی دەرمانی غەزە گیانیان لەدەست داوەو دۆخەکەش بۆتە هۆی ئەوەی کە تەشەنەی زۆر نەخۆشی مەترسی دار، لەکاتێکدا کە ئەمریکا بە ملوێنەها دۆلار یارمەتی دارایی و بە هەزاران بۆمب و چەکوچۆڵی دیکەی بۆ ڕژیمی زایۆنیستی بەڕێ کردوە.
هەربۆیە ئێمەش هاوبەشێ دڕندەکاری زایۆنیستەکانین لە غەزە.