سەرۆک کۆماری برازیلیا: جیهان نابێ بێدەنگە بکا لە قەڵاچۆی لەبڕاننەهاتوی خەڵکی فەلەستین
سەرۆک کۆماری برازیلیا، پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزەی شەرمەزار کردو پێداگریشی کرد کە جیهان نابێ بێدەنگە بکا لە قەڵاچۆی لەبڕاننەهاتوی خەڵکی فەلەستین.
ئیناسیۆ لۆلا داسیلوا"ی سەرۆک کۆماری برازیلیا، لە کاردانەوە بەرامبەر بە دڕندەکاریەکەی ئەمدوایانەی زایۆنیستەکان لە دەڤەری مواسی خان یۆنس وتی: بۆردومانەکەی ئەمدوایانەی ئەو ناوچەی غەزە کە بوە هۆی گیان لەدەستدانی بەسەدان کەسی بێ تاوان پاساوهەڵنەگرە.
داسیلوا وێرای راگەیاندنی ئەوەی کە لەساڵی ڕابردوەو تاکوو ئێستا بەدەیان هەزارکەس لە خەڵکی غەزە لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان دا گیانیان لەدەست داوە وتی: ئەوە ڕوداوێکی ترسناکە کە ڕژیمی زایۆنیست درێژە دەداتە سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی فەلەستین.
سەرۆکی برازیلیا لەدڕێژەدا وێرای ئاماژە بەوەی کە زۆر لە فەلەستینیەکانی نیشتەجێی غەزە لەو شوێنانە کەوتونە بەر پەلامار کە لەلایەن ئەو ڕژیمەوە بە ناووچەی دڵنیاو بێ کێشە ڕاگەیاندراوەو وتیشی ئێمە وەک سەرۆکی سیاسی وڵاتانی دیموکڕات ناتوانین لەبەرامبەر ئەو قەڵاچۆیەدا بێدەنگ بین.