ته‌مووز 18, 2024 10:17 Asia/Tehran

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە لێدوانێکدا، داوای لە رژێمی زایۆنی کرد کۆتایی بێنێ بە پلامارەکانی دژ بە غەززە.

"مارگارێت هەریس" وتی: گریمان، کەسانی چەکدار لەناو نەخۆشخانەدا بن، ناکرێ وەک پاسایەک دانرێ بۆ هێرشکردنەسەری .

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتیشی: پێویستە کەشی ناو نەخۆشخانەو ناوەندە دەرمانییەکان هەردەم کەشێکی هێمن و ئارام بێ و رژێمی ئیسرائیل دەبێ بێ هیچ پاسایەک، کۆتایی بێنێ بە پەلامارەکانی بۆسەر نەخۆشخانەکانی غەززەو لێواری رۆژاوایی.

ناوبراو داوای لەو وڵاتانە کرد کە کاریگەریان هەیە لەسەر رژێمی زایۆنی هەتا ئەو رژیمە بخەنەژێر گوشار بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی بۆسەر نەخۆشخانەکان لە غەززەو لێواری رۆژاوایی.

"ستیفان دوجاریک"ی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاندبو؛ هیچ شوێنێکی غەززە، هێمن نیەو دەبێ هەوڵەکان چڕتر بکرێ بۆ پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیل ومەدەنی .

ناوبراو هەروەها وتبووی: ئێمە پێویستیمان بە ڕاگرتنی خێرای شەڕ و پێکدادانەکانە هەتا ڕەوتی توندوتیژییەکان بەرامبەر خەڵکی غەززە ڕابگیردێ و یارمەتییە مرۆییەکان بگاتە دەست ئەوان.

سەرپەیڤ