ته‌مووز 20, 2024 14:55 Asia/Tehran

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لێدوانە دژە ئێرانییەکانی کاندیدی جێگریی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەمریکای دایە بەر ڕەخنەوە.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، قسەی دوژمنکارانەی جەیمز دەیڤید وەنس، کە کاندید کراوە بۆ جێگریی دۆناڵد ترەمپی بەربژاری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەم وڵاتە،  دژ بە ئێران یارمەتیدەر نییە بە دامەزرانی ئاسایش و سەقام لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا.  زاخارۆڤا وتی: بەگشتی و بە بۆچوونی خودی من، ئەوەی کە  وڵاتێک مافی ئەوە بدات بە سیاسەتوانانی قسەی دوژمنکارانە و خەڵکترسێنەرانە دژی وڵاتان و خەڵکی سەربەخۆ بکەن، بە هیچ لەونێ قەبووڵکراو نییە و پاسا نادرێتەوە.  بە گوێرەی قسەکانی ئەم دیپلۆماتە ڕووسە، ئەو جۆرە قسەکردنانە نابەرپرسیارانە نەبن، شتی دیکە نین.

ئەم لێدوانەی زاخارۆڤا دوای ئەوە دێت کە وەنس ئیدیعای کردبوو کە کردەوەی تیرۆریستی شەهیدکردنی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە هێرشێکی درۆنیی ئەمریکادا، بۆتە هۆی دامەزرانی ئاشتی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نە ئاڵۆزی و ناپاوەجێی!

سەرپەیڤ